zagros news agency

فیلمی “Guarding Stars” بڵاودەکرێتەوە

پلاتفۆرمی نێتفلیکس ڕێککەوتی پەخشکردنی فیلمی نوێی خۆی دەستنیشان کرد کە بە ناوی “Guarding Stars”یە.

ئەم بەرهەمە لە 18ی تشرینی دووەمی 2026 بەردەست دەبێت، کە چیرۆکەکەی تێکەڵەیەکە لە ڕۆمانسییەت و کۆمیدیا لە کاتی پشووەکانی کریسمسدا.

چیرۆکەکە لە ڕۆمانی “The Bodyguard” وەرگیراوە، بەڵام بۆ ڕێگریکردن لە تێکەڵبوون لەگەڵ فیلمە ناسراوەکەی ساڵی 1992 ناوەکەی گۆڕدرا.

چیڕۆکەکە باس لە هانا بروکس دەکات کە پاسەوانێکی تایبەتە و جاک ستاپڵتۆنی ئه‌کتەری فیلمە ئەکشنەکان دەپارێزێت. کاتێک سەردانی خێزانەکەی دەکات لە تێکساس، هانا دەبێت ڕۆڵی خۆشەویستەکەی بگێڕێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، سنوورەکانی نێوان ئەرکی پیشەیی و هەستی کەسی دەگۆڕێن.

ئالنگاری بنەڕەتی لێرەدا دروستبوونی پەیوەندییەکی ڕاستەقینەیە لە ڕێگەی کارکردنی بەردەوام. بینەران تەنیا چاوەڕێی کۆمەڵێک دیمەنی سەرنجڕاکێش دەکەن لەم بەرھەمە نوێیەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. ویداد ئاکرەیی پەڕتووکە یاداشتنامەکەی بە زمانی ئیسپانی بڵاوکردەوە

ART

هەرێمی باسک داوای گەڕاندنەوەی تابلۆی گێرنیکای پیکاسۆ دەکات

ART

لیۆنێل ڕیچی بەهۆی تێکچوونی تەندروستی کۆنسێرتێکی کۆتایی پێدەهێنێت

ART