ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری “گەپ” بڵاوکرایەوە و مژاری سەرەکی و سەر رووبەرگی؛ کاریکاتێرێکی سمایلی جانبلاغییە لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
ژمارە (186)ـی خولی دووەمی گۆڤارەکە بە ژمارەیەک مژار و کاریکاتێری تەنز و رەخنەئامێز، بە زمانی کوردی و عەرەبی کەوتە بەردیدی خوێنەران.
سالار بەختیار لە گۆشەی ئەمجارەی مەتەڵ و عەتەڵ لەبارەی چەند مژارێک نووسیوویەتی، ئەویش گرانی بەنزین، مامۆستا و مووچە، هەژاری و دەرچوانی زانکۆیە کە دانەمەزراون.
لەگەڵ گۆشەکە چوار بەرهەمی کاریکاتێری رەخەنەئامێز بەرچاو دەکەون.

