کۆمپانیای گووگڵ گۆڕانکاری لە شێوازی پێشکەشکردنی ئەنجامەکانی گەڕان لە بەشی کورتەی ژیریی دەستکرددا ڕاگەیاند بە جۆرێک بەستەر و سەرچاوە سەرەکییەکان لە بەشەکانی سەرەوەی وەڵامەکان و بە شێوەیەکی بەرچاوتر دەردەکەون ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە ڕەخنەیەکی زۆر ئاراستەی بزوێنەری گەڕانەکە کرا سەبارەت بە کەمبوونەوەی سەردانی ماڵپەڕە بنەڕەتییەکان لەبەر ئەوەی بەکارهێنەران ڕاستەوخۆ وەڵامەکانیان لە ڕێگەی دەقە دروستکراوەکانەوە وەردەگرت و بەم نوێکردنەوەیەش گووگڵ هەوڵ دەدات هاوسەنگی لە نێوان پێشکەشکردنی زانیاری خێرا و پاراستنی مافی ماڵپەڕە سەرچاوەکاندا دروست بکات.

