zagros news agency

لە هەولێر شانۆگەریی “لەچك” نمایشکرا

لە چوارچێوەی پلان و هەوڵە بەردەوامەکانیدالە پێناو گرنگی دان بە هونەری شانۆ لە هەولێر، شانۆگەریی “لەچک” لە دەرهێنانی مەولان حەمەدەمین، بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی كوردستان تی ڤی نمایشکرا.

 

نمایشەکە رۆژی شەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2027، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە هۆڵی سەفەت جەڕاح بەڕێوەچوو.

 

دەقەكەی تێكهەڵكێشێكە لە بەرهەمی “ئادریانای دایك”ـی ئەمین مەعلوف لە وەرگێڕانی سۆنیا سەدیق و بەرهەمی “براكوژی” عەبدوڵڵا پەشێو.

 

سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر ئامادەی نمایشەکە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. چێڵسی سەرکەوتنێکی تریان بەدەستهێنا

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین