zagros news agency

سەلام نوح تابلۆکانی لە پێشانگەیەکی هاوبەشدا لە لوکسەمبۆرگ خستە ڕوو

سەلام نوح، شێوەکاری کورد، لە 58ـەمین خولی پێشانگەی هونەری (Salon Artistique) لە شارۆچکەی ڤالفێردانگ لە لوکسەمبۆرگ بەشداربوو و چەند تابلۆیەکی خستە ڕوو.

 

پێشانگەکە کە لە گالێریی “CAW“ بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی 2026 بە ئامادەبوونی هۆگرانی هونەری شێوەکاری کرایەوە و تا 25ـی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت. لەم چالاکییە هونەرییەدا، شێوەکار هاوشانی کۆمەڵێک لە شێوەکاران و هونەرمەندان بەرهەمەکانی خستووەتەڕوو.

 

سەلام نوح لەبارەی پێشانگەکە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، پێشوازییەکی گەرم و جۆش و خروشێکی زۆر لەلایەن ئامادەبووان و هۆگرانی هونەرەوە بۆ تابلۆکانی هەبووە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پەیوەندی ڕۆحیی ئامادەبووان لەگەڵ کارە هونەرییەکانیدا و ئەو پەیامەی لە ڕێگەی ڕەنگەکانەوە گەیاندوویەتی، ئەزموونێکی لەبیرنەکراو و وەرچەرخانێکی گرنگە لە کاروانی هونەرییدا.

 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، شێوەکار سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆی ئاراستەی تەواوی ئەو کەسانە کرد کە سەردانی پێشانگەکەیان کردووە، هاوسۆزییان بۆ بەرهەمەکانی دەربڕیوە یان تابلۆکانیان کڕیوە، ئاماژەی بەوە دا، ئەم سەرکەوتنە تەنیا ئاهەنگگێڕان نییە بۆ هونەرەکەی، بەڵکو دەربڕینی پەیوەندییەکی قوڵە لە نێوان هونەر، مرۆڤ و هەستەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سامانی جۆرج لۆکاس زیاتر لە پێنج ملیار دۆلارە

ART

پێشانگەی شێوەکاریی “سەدو یەک چیرۆکە تابلۆ” کرایەوە

ART

‎سەرۆککۆماری لوبنان ئاماری قوربانیانی وڵاتەکەی ‎بڵاوکردەوە

گوران