له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 15ی ئایاری2024، بەئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پێداچونەوە بە خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەسەرپەرشتی دکتۆر محەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان و وەزیری نەوت و وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و وەزیری کارەباو تیمی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەڕیوبەرە گشتیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بەڕێوە چوو.
وهزارهتی دارایی ئاماژهی بهوهش داوه، لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی گواستنەوەو ئاڵوگۆڕکردنی تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کورستان لەناو خشتەکانی یاسای گشتی بودجەی ساڵی 2024 گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
وهزارهتی دارایی ئاماژهی بهوهش داوه، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانەو بەرپرسیارانەدا بەڕێوەچوو لە هەردولاوە تێگەیشتنی هاوبەش و ئیجابی هەبوو بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لەیاسای بودجەی ساڵی ڕابردوو دروست بوو بوو، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیارە خشتەکانی یاسای بودجە بەجۆرێک هەموار بکرێتەوە کە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە یاساکە پارێزراو بێت.
له كۆتاییدا راگهیهندراوه، لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا هەردولا هاوڕا بوون لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای ئیدارەدانی دارایی و یاسای بودجەی گشتی عێراق.