ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی رەتکردەوە، هاوکات داوای کرد شێوازی رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران و توندوتیژییەکان لە وڵاتەکەدا بگۆڕدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتێکدا ناڕەزایەتی و تووندوتیژییەکان لە فەرەنسا پەرەیان سەندووە و داواکاری بۆ دوورخستنەوەی وەزیری ناوخۆ بەهێزتر بووبوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، داواکارییەکەی بۆ دەستلەکارکێشانەوە ڕەتکردەوە و متمانەی خۆی پێی نوێکردەوە.
سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و حکومی، جەختیکردەوە کە پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ستراتیژ و شێوازی رووبەڕووبوونەوەی خۆپێشاندەران و توندوتیژییەکان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەخۆوە ببینێت، بە جۆرێک کە بتوانرێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکرێت و هاوکات پارێزگاری لە ئارامی و سەقامگیری گشتی بكرێت.

