جووتیارێکی میسری بە ناوی خالید خەلیل، پاش دۆزینەوەی هەندێک شۆێنەوار لە کاتی کێڵانی زەوییەکەیدا لە گوندی بهبیت ئەلحجارە لە پارێزگای غەربییە، ڕاستەوخۆ دەسەڵاتدارانی ئاگادارکردەوە.
ئەم هەنگاوە بووە هۆی دۆزینەوەی پاشماوەی دوو پەیکەری پاشایەتی گەورە کە بەشێکیان هی پاشا ڕەمسیسی دووەمن. تیمەکانی ڕزگارکردن لە ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان کاری کۆڵینەوەیان ئەنجامدا، پارچە بەردێکی گرانتی ڕەنگ پەمەیییان دۆزییەوە کە نووسینی هیرۆگلیفی لەسەر بوو.
هشام ئەلیسی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان، ڕایگەیاند، بەرزایی سەری پەیکەرەکە 1.60 مەترە و پادشاکە تاجی دوو تۆپەڵی لەسەردایە کە هێمای یەکگرتنی میسری سەرۆ و خوارووە.
جووتیارەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەنیا ئەرکی نیشتمانی خۆی جێبەجێ کردووە بۆ پاراستنی مێژوو.
ئەم دۆزینەوەیە زانیاری نوێ دەخاتە سەر مێژووی ناوچەکە. پسپۆڕان بەردەوام لێکۆڵینەوە لە پارچە دۆزراوەکان دەکەن.

