zagros news agency

ئەپڵ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئێڵ جی و شنایدەر کۆمەڵێک بەرهەمی زیرەکی ناو ماڵ ئاشکرا دەکات

 

کۆمپانیای ئەپڵ لە هەنگاوێکی گەورەدا بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ماڵی زیرەک کۆمەڵەی بەرهەمەکانی خۆی بە هاوکاری لەگەڵ دوو کۆمپانیای پێشەنگی جیهانی ئێڵ جی و شنایدەر ئەلیکتریک ناساند ئەم زنجیرە بەرهەمە نوێیە کۆمەڵێک ئامێری زیرەکی وەک قفڵی دەرگا و کۆنترۆڵکەری پلەی گەرمی و سیستەمی بەڕێوەبردنی وزەی کارەبا لەخۆ دەگرێت کە بە شێوەیەکی تەواو هاوئاهەنگ لەگەڵ سیستەمی ئەپڵ هۆم کار دەکەن لەم پڕۆژە هاوبەشەدا کۆمپانیا هاوبەشەکان بەرپرسیارن لە دروستکردنی ڕەقەکاڵای بەهێز و گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکانی پیشەسازی لە کاتێکدا ئەپڵ لە ڕێگەی نەرمەکاڵا و ئاسایشی ئەلیکترۆنییەوە کۆنترۆڵی پاراستنی داتا و پەیوەندییەکان دەکات ئەم فراوانبوونە نوێیە ڕکابەرییەکی ڕاستەوخۆ دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر کەرتی تەکنەلۆجیای ماڵی زیرەکدا کە پێشتر کۆمپانیاکانی ئەمازۆن و گووگڵ بەشی زۆری بازاڕەکەیان کۆنترۆڵ کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کام وڵاتانە بەهێزترین ئاسایشی سایبەرییان هەیە؟

سەڵاح

کۆمپانیای Facebook کاتی رەشکردنەوەی  پەخشە راستەوخۆکانی دیاری کرد

سەڵاح

ئەپڵ خۆی بۆ ڕووداوێکی مێژوویی ئامادە دەکات و یەکەم مۆبایلی چەماوە نمایش دەکات

یاسین