دوای مشتومڕ و کێشەکانی ماوەی ڕابردووی نێوان هەڵبژاردەی پورتوگال و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە بڕیاری سزادانی ئەستێرەکەیاندا بە بڕی 255 یۆرۆ وەکو سزای ماددی لەپای جێهێشتنی کەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە.
جگە لەو سزایە بڕیار دراوە ڕۆناڵدۆ بۆماوەی 30 ڕۆژ لەیاری کردن ڕاگیرێت و لەئەگەری هاتنەوەی بۆ هەڵبژاردەکە و دووبارە کردنەوە ئەم حاڵەتە سزای توندتر بەسەر ئەفسانەکە بسەپێنن لەپێناو یەک ڕیز و مانەوەی شکۆی هەڵبژاردەکە.
ڕۆناڵدۆ لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی لێدوانی خیسۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال بڕیاریدا کەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەکە جێبهێڵێت لەبەیاننامەیەکیشدا ئاشکرای کرد هەستی بە ئیهمال کراوی کردوە بۆیە پێی باش بووە ڕیزەکانی پورتوگال بەجێبێڵێت.
“سەرکار ڕێبوار”

