zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر دەکات

 

ڕۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز شتێفان ڤێنت بەرپرسی نوێی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوڕوپا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا بەڕێز شتێفان ڤێنت خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک بارزانی و ئەرکی تازەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی بۆ کراوەیی و میواندۆستیی خەڵکی کوردستان هەبوو. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە یەکێتیی ئەوڕوپا بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە پێگە و کاریگەریی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و خۆی بە پشتیوان و هاوبەشی هەرێم دەزانێت.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بیروڕاش لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

رێباز حەملان داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە

یاسین

‌پاکستان: گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە

سەڵاح