ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر پێویستیی کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەینێت، مانەوەی پەرلەمان بە ناکارایی دەبێتە هۆی پەککەوتنی کاروباری گشتی، بۆیە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات زەمینەی گونجاو بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی بڕەخسێنن.
ئاری نانەکەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند کە دەبێت پەرلەمانی کوردستان کارا ببێتەوە و ناکرێت ئەم دامەزراوە شەرعییە کە خەڵکی کوردستان متمانەیان پێداوە، دەنگیان پێداوە بە ناکارایی بمێنێتەوە. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە پەرلەمان وەک بەرزترین دەزگای نوێنەرایەتی و شەرعیی خەڵک، ڕۆڵێکی سەرەکی لە یاسادانان، چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی ئەرکەکان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا دەبینێت، بۆیە مانەوەی بە ناکارایی دەبێتە هۆی پەککەوتنی کاروباری گشتی و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە زووترین کات زەمینەی گونجاو بۆ دەستبەکاربوون و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی بڕەخسێنن.

