سەرچاوەیەکی باڵا لە بەغداوە بە ئاژانسی “زاگرۆس”ـی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆری دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران داخراون و تەنها دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران بە رووی گەشتیاران و بازرگانیدا کراوە ماوەتەوە.
سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم بڕیارە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا کە داخستنی ئەو دەروازانە پێدەچێت پەیوەندیی بە دۆخی ئەمنی و ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هەبێت لە ناوچەکەدا.
لەبارەی جوتیار سندی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند بەشێک لە دەروازەکانی عێراق داخراون.

