zagros news agency

دادگەییکردنی فەزڵ شاکر دواخرا

دادگەی تایبەتمەند بڕیاریدا دادگەییکردنی هونەرمەند فەزڵ شاکر بۆ 25ی تشرینی دووەم دوا بخات، ئەمەش دوای ئەوەی پارێزەرانی داوایان کرد گوێ لە شایەتی کەسانی دیکە بگرن بۆ ته‌واوكردنی ڕێکارە یاساییەکان.

هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، فەزڵ شاکر گەیشتە شاری ڕیاز بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک لەژێر ناوی “گەڕانەوەی ئامادە نەبوو” لە 22ی تشرینی یەکەمدا، کە یەکەم دەرکەوتنی هونەرییەتی دوای ساڵانێکی درێژ لە دوورکەوتنەوە.

تورکی ئال شێخ لە پەڕەی فەرمی خۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێشوازیکردن لەم هونەرمەندەی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەوەی لەسەر شانۆی ئه‌بو بەکر سالم بەرنامەکەی پێشکەش بکارێت.

فەزڵ شاکر تەنیا ئەم کۆنسێرتە پێشکەش ناکات، بەڵکو ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە 30ی تشرینی یەکەمدا کۆنسێرتێکی دیکە لەگەڵ محەممەدی کوڕی ئەنجام بدات و بە ورە و گڕوتینێکی بەرزەوە دەگەڕێتەوە نێو جەماوەرەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەوتی عێراق: هەناردەی نیسان لە ٩.٨ ملیۆن بەرمیل تێپەڕی بە داهاتێکی زیاتر لە ملیارێک دۆلارەوە

سەڵاح

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی عێراق دواخرا

سەڵاح

هێرش بۆسەر گروپە چەکدارەکان لە باکووری سووریا کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە

یاسین