ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەپیكور پێشوازیی لە سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ وزە بۆ هەولێر دەكات

بڕیارە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە سەردانی هەولێر بكات، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كورستان كۆ ببێتەوە، ئەپیكۆر رایدەگەیەنێت، پێشوازیی لەو سەردانە دەكەن و ئاماژەیەكی بەهێزە بۆ ئەوەی سەركردەكانی هەولێر وبەغدا دەست بە بەدیهێنانی ئامانجەكانیان بكەن بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگای عێراق-توركیا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایار، كۆمەڵەی كۆمپانیا پیشەسازییەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان(ئەپیكور) راگەیاندووە، ئەوان پێشوازیی لە سەردانی جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە، بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئەپیكۆر، ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمە وەك ئاماژەیەكی بەهێزی دیكە و پێویستە بۆ ئەوەی سەركردەكانی هەولێر و بەغدا دەست بكەن بەدیهێنانی ئامانجەكانیان كە پێشتر خۆیان ئاماژەیان پێداوە و هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆڕی عێراق-توركیا دەست پێبكاتەوە.

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە تێدەگەن ئەو سەردانە و كۆبوونەوەی بایت لەگەڵ سوودانی و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، درێژكراوەی گفتوگۆییەكانی واشتن و كۆنفراسی ئاسایشی میونشنە كە هەبوون.

ئەپیكور راگەیاندووە، تێبینیان كردووە، وەزارەتی نەوتی عێراق مۆڵەتی داوە بە دوو كێڵگەی نەوتی دیكە و توانای بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی كوردستان كەمی كردووە، لەكاتێكدا دەتوانێت هاوكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بێت، بۆ ئەوەی بەزووترین بگات بە ئامانجەكانی لە بواری هەناردەی نەوت.

ئەپیكور جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەوان ئامادەن بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان، دوای گەیشتن بە رێككەوتنێك كە دڵنیایی بدرێت لەبارەی وەرگرتنی پارەی نەوت لە رابردوو و لە داهاتوو، مەرج و گرێبەستە ئابورییەكان و بازرگانییەكانیان پارێزراو بن.

دووپاتی لەوە كردوە، بەمشێوەیە دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوت سوودی بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.

مایڵز كاگینز، گوتەبێژی ئەپیكور، رایگەیاندووە، سەردانەكەی بایت بۆ بەغدا و هەولێر، گرنگی دەست پێكردنەوەی دەستبەجێ و هەمانگی نێوان هەموو لایەنە پەیوەندارەكان و هاوبەشەكان دەردەخات، بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان لە رێگەی عێراق-توركیا.

دووپات لەوە دەكاتەوە، ئەوان بە پەرۆشن بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخە چەق بەستووەی لە دەست پێكردنەوەی هەناردەی نەوت دروست بووە و پێشوازیی لە هەر بانگێشتێكی فەرمیی بۆ بەشدار بوون لە پرۆسەكە دەكەن.

بڕیارە جێفری بایت، یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری وزە، سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کۆبوونەوەی جۆ بایدن و سوودانی پاڵپشتی له‌ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە کرا

یاسین

عێراق سەرقاڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکیە

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین