لەگەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی مانچێستەر سیتی بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا لەسەر یاریگای ڤێلا پارک،سەرەتای یارییەکە خاوەن ماڵ دەستپێشخەری کرد و توانی لەڕێگەی نیگۆڵا جاکسۆن لە خولەکی 6 گۆڵی یەکەم تۆمار بکات و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا مانچێستەر سیتی هەوڵی تەواوی خۆیدا بۆ تۆماری گۆڵ تائەوەی لەڕێگەی ئێرلینگ هالاندەوە گۆڵی یەکسانی تۆمار کرد لەخولەکی 52،دوای ئەو گۆڵە هەردوو تیپ هێرشی بەردەوامیان دەکردە سەر گۆڵی یەکتری ئەستۆن ڤێلا توانی جارێکی دیکە تۆڕی مان سیتی بهەژێنێ لەڕێگەی نیکۆڵاس جاکسۆن،مان سیتی هەوڵی زۆریدا بۆ گۆڵی بەرامبەر،بەڵام بێ هودە بوو یارییەکە بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی ئەستۆن ڤێلا کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش مان سیتی دووچاری یەکەمین شکستی خۆی بوو لەم وەرزەی خولەکە،بەڵام لەپلەی یەکەم مایەوە بە 21 خاڵ،هەرچی یانەی ئەستۆن ڤێلایە لەپلەی شەشەم دەبیندرێت بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

