ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2026، بە فەرمانی سەرۆک بارزانی دانیشتووانی چوار گوندی عەرەبنشینی دەڤەری سحێلە گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیکردەوە: گەڕانەوەی دانیشتووان هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان بنەماڵەی بارزانی و هۆزی شەمەر کرد.
هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی لەخۆگرتووە و پێشتریش دانیشتووانی گوندەکانی شێخان و سەفەییە گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.

