zagros news agency

بڕیار لەبارەی پاڵەوانی نوێی جەیمس بۆند دەدرێت

دیاریکردنی ئەکتەری نوێ بۆ زنجیرە فیلمی جەیمس بۆند بەردەوامە، دوای ئەوەی دانیال کریگ کۆتایی به ڕۆڵەکەی هێنا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دەڵێن، ڕکابەرییەکە لەنێوان کالوم تێرنەر و جاک لۆدن چڕ بووەتەوە. هەروەها ئەگەری هەیە جۆش ئۆکۆنۆر بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات.

لە بەرامبەردا جاکۆب ئۆلۆردی و جاک ئۆکۆنێڵ لە ڕکابەرییەکە دەرچوون.

کۆمپانیای ئەمازۆن ئۆفیس سەرپەرشتی دەستنیشانکردنی پاڵەوانەکە دەکات. دەرهێنەر دینیس ڤیلنۆڤ کارەکانی دەرهێنان ئەنجام دەدات.

بەرهەمهێنەرانی بەرهەمەکە لەو بڕوایەدان کە پێویستە ئەکتەرێکی لاو هەڵبژێرن. گاری ئۆڵدمان لەو بڕوایەدایە، جاک لۆدن گونجاوە بۆ ئەم ڕۆڵە. پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2026 ناوی ئەکتەری نوێ ڕابگەیەنرێت.

زنجیرەی جەیمس بۆند لە 2006 بە فیلمی “Casino Royale” دەستی پێکرد و لە 2021 بە فیلمی “No Time to Die” کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سارا مام وسو: داكۆكی له‌ مافه‌كانی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م

یاسین

لیرەی سووری هاڕەی کرد

سەڵاح

بۆ یه‌كه‌م جار، نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سییه‌كانی به‌راز بۆ مرۆڤ كرا

سەڵاح