zagros news agency

زەیدی بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ نووسینگەکەی دیاری دەکات

 

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، ڕەشاد خەلەف هاشمی ڕاسپارد بە وەکالەت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەک جێگرەوەی ئیحسان ئەلعەوادی.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی دەرچوو لە نووسینگەی سەرۆکی وەزیران بڕیاری ڕاسپاردنەکە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.

ڕەشاد خەلەف پێش وەرگرتنی ئەم پۆستە نوێیە، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا بەڕێوە دەبرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆنی پیکچەرز زنجیرەیەکی درامایی لەبارەی جێفری ئێپستاین بەرهەم دەهێنێت

ART

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ئەسەد خۆی ڕادەست کرد

سەڵاح

شەپۆڵێکی بەفر و باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

یاسین