zagros news agency

لە هەولێر …. دیدارێك لە ژێرناونیشانی “تۆڕسازی نێوان خاوەن پڕۆژەکان” بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.10.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وفەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ژمارەیەکی دیکەی لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان، دیدارێك لە ژێرناونیشانی “تۆڕسازی نێوان خاوەن پڕۆژەکان” بەڕێوەچوو، كە لەلایەن ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان (WEO) و بە هاوبەشی لەگەڵ ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارک (DRC) و کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسیەتی (Welthungerhilfe) ڕێکخرابوو.

كە تێیدا چەند پانێڵێك لەوبارەیەوە پێشكەش كرا و بەشداربووان باسیان لە پڕۆژەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانی بازاڕی پڕۆژەی ئاسۆییە دەستەبەرکارەكان بۆ بەشداریی ئابووری و کۆمەڵایەتی پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگە خانەخوێیەکان لە عێراقدا كرد.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەران و ڕێکخراوە هاوبەشەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خاوەن پڕۆژە بەشداربووەکان خواست.

جیگەی باسە، ئامانجی سەرەکی ئەم دیدارە، ڕەخساندنی پانتاییەکی گونجاو بوو بۆ گۆڕینەوەی بیرۆکە، دروستکردنی پردی پەیوەندی و هاوکاریی بازرگانی لە نێوان خاوەن پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی لەلایەن ئافرەتان و گەنجانی داهێنەرەوە بەڕێوەدەبرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی پەمپی ئاوهەڵکێشان لە تاران

یاسین

کۆمپانیای YouTube ژیری دەستکرد بۆ ئەپەکی زیاد دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ خەمیس خەنجەر کۆبووەوە

گوران