zagros news agency

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

​
​ڕۆژی دووشەممە، 26-10-2026، عەلی زەیدی، سەرۆکی حکومەتی عێراق فەرمانێکی دەرکرد بە دوورخستنەوەی حەمید شەتری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری.

​بەپێی بەڵگەنامەیەکی بڵاوکراوو کە تێیدا هاتووە، بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی حەمید شەتری لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی زەیدی بووە.
​لە بەڵگەنامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە دیاریکردنی کەسی جێگرەوەی شەتری بۆ سەرپەرشتیکردنی دەزگای هەواڵگری نەکراوە.
​جێی ئاماژەیە، حەمید شەتری لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 لە سەردەمی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم پۆستە ڕاسپێردرابوو.
​

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی دارایی سەرجەم خانەنشینان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی هەڵەبجە دەکرێت

یاسین

ئیبراهیم کاڵن و سوودانی کۆبوونەوە

سەڵاح