zagros news agency

ئۆبەر تەواوی کارمەندەکانی دەخاتە سەر پلاتفۆرمی چات جی پی تی بۆ کار

 

کۆمپانیای گواستنەوەی جیهانی ئۆبەر بڕیاری دا هەموو سی هەزار فەرمانبەرەکەی خۆی لە سەرانسەری جیهاندا بگوازێتەوە سەر سیستەمی چات جی پی تی وۆرک کە تایبەتە بە دامەزراوەکان ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە هات کە کۆمپانیاکە لە قۆناغی تاقیکاریدا لەسەر ژمارەیەکی سنووردار لە کارمەندانی پشکنینی بۆ ئەنجام دا و دەرکەوت کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی بەرهەمهێنان و ڕێکخستنی کارەکان ئۆبەر دەیەوێت بەم بڕیارە توانای بریکارە زیرەکەکان بخاتە خزمەت تەواوی بەشە کارگێڕی و تەکنیکییەکانی و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی لە ئاستی جیهاندا خێراتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای ڕۆبلۆکس پێشبینییەکانی بۆ قازانجی ساڵ کەم دەکاتەوە

یاسین

کۆمپانیای ئەپل وەشانی IOS 26 بە چەندین گۆرانکاری ناوازە بەردەست کرد

سەڵاح

کۆمپانیای سامسونگ تایبەتمەندیەکی ناوازەی زیاد کرد

سەڵاح