سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئوردن سەرپەرشتیی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ٩ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرد.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی وەزیرانی عێراق، ڕێوڕەسمەکە واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی بۆ هاوکاری لە بوارەکانی کێبڕکێ و ڕێگری لە قۆرخکاری و پاراستنی ژینگە لەخۆ گرت.
هەروەها یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵانی ٢٠٢٦-٢٠٣١ واژۆ کرا.
ڕێوڕەسمەکە چەندین ڕێککەوتنی دیکەشی لەخۆ گرت، لەوانە: هاوکاری لە بواری پاراستنی بەکارهێنەر، بەڵگەنامە و ئەرشیف، هاوکاریی نێوان پەیمانگەی دیپلۆماسیی ئوردن و پەیمانگەی خزمەتگوزاریی دەرەوەی عێراق، دانانی میتۆدێک بۆ پشتیوانیکردنی پرۆژە بچووک و ناوەندەکان، لەگەڵ هەردوو بەرنامەی جێبەجێکاری بۆ هاوکاریی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٦-٢٠٢٨.
زەیدی لەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵادا گەیشتبووە عەممانی پایتەختی ئوردن لە سەردانێکی فەرمیدا بە ئامانجی تاوتوێکردنی هاوکاریی دووقۆڵی و پێشهاتەکانی ناوچەکە.

