zagros news agency

وەزارەتی دارایی : حکومەتی فیدراڵ سیاسەتی مەمرە و مەژی بەرامبەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات

 

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ( ٢٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ ) شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت و دکتۆر ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتی بوودجە لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەشدارییان کرد لە مێزگردی تایبەت پڕۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٧ ی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە شاری هەولێر ڕێکخرابوو.

لە مێزگردەکەدا کە ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری دارایی و ئابووری و یاسایی و دەستوری بەرپرسانی حکومی و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان ئامادەی بوون، نوێنەرانی وەزارەتی دارایی تیشکیان خستە سەر دواین قۆناغەکانی گفتوگۆکانی تایبەت بەپشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو ئاستەنگ و کێشانەی لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاساکەدا بۆ هەرێمی کوردستان دانراون، هەروەک لە بەشێکی تری مێزگردەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بوودجە ئاماژەی بەوەکرد لە چەند مانگی ڕابردوودا بەسەرپەرشتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری وەک هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکانیان بۆ داواکردن و جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کردووە و ئەوەی بەشایستەی هەرێمیان زانیووە داوایان کردووە.

لای خۆشیەوە ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت تیشکی خستە سەر کێشە و ئاستەنگەکان کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ پشکی هەرێم
دروست کراوە و ڕایگەیاند حکومەتی فیدراڵ مامەڵەی پارێزگاش لە گەڵ هەرێمی کوردستان ناکات و سیاسەتی مەمرە و مەژی بەرامبەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکات، ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا جەختیان لەوە كردووەتەوە کە پێویستە حاڵی مووچەخۆرانی هەرێم هەمان حاڵی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی تری عێراق بێت.

لە بەشێکی تری مێزگردەکەدا بەڕێوەبەری گشتی بوودجە تیشکی خستە سەر ئەو نادادپەروەری و جیاوازییانەی لە نێوان مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هەیە، بە تایبەت مووچە و شایستەی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و خانەنشینان و فەرمانبەران و تەواوی چین و توێژەکانی تر کە لەماف و شایستەکانیان یەکسان نین و ڕوونیشیکردەوە لە ساڵانی ڕابردوودا حکومەتی عێراق زوڵمی گەورەی لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئەوەی ئەمساڵیش داواکراوە مافێکی خۆمان بووە نەک پێویستی.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

هەولێر ٢٦/١٠/٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

Apple لە کۆنگرەی WWDC2025 سیستەمێکی نوێی نمایش کرد

یاسین

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

یاسین

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ لوتكه‌ی وه‌به‌رهێنانی جیهانی له‌ ئیماڕات ده‌كات

سەڵاح