بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، هێنرایەکایەوە.
د. کاروان سەباح حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتیی سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان، لەمبارەیەوە لە ڕاگەیاند:”پێشتر هەڵەبجە هۆبەیەكی هەبوو بەناوی (هۆبەی ئاودێری هەڵەبجە) ئەم هۆبەیە بچووك بوو، ئیشی تەنها ئاودێری بوو، بۆیە ماوەی دوو ساڵە ئیش دەكەین لەسەر ئەوەی كە ببێتە بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاو”.
ڕونیشی كردەوە و گوتی:”بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەڵەبجە هێنرایە كایەوە، كە ئیشی پاراستن و خاوەندارێتی سەرچاوەكانی ئاوە و لەمەودا هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ مامەڵەی مۆڵەتی بیر ، مامەڵەكانیان پێویست ناكات بچنە سلێمانی و هەر لە هەڵەبجە كارەكانیان جێبەجێ دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا:” ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بۆ درووستكردنی پۆند، پڕۆژەی پاراو كردنەوەی ئاوی ژێرزەوی و پڕۆژەی ئاودێری، پڕۆژەی ڕاكێشانی كەناڵی ئاو و جۆگە و گواستنەوەی ئاو گرنگە و خزمەتی سێكتەری ئاوی پارێزگاكە دەكات”.


