: نازیم هەرکی، بەرپرسی لقی ١٧ی شەنگالی پارتی بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند؛ بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کراوە، پێویستە تەواوی ئەو هێزە چەکدارانەی یەپەگە لە شنگال کە خەڵکی شنگال و عێراق و هەرێمی کوردستان نین، ناوچەکە چۆڵ بکەن و بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێککەوتنەکە ی یەپەژەو حکومەتی عێراق جەخت لەسەر چوونەدەرەوەی سەرجەم ئەو هێزە ناخۆییانە دەکاتەوە کە خەڵکی ناوچەکە نین، بەڵام جەختیشی کردەوە کە تاوەکو ئێستا ئەم بابەتە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە و هەنگاوە پراکتیکییەکانی نەچوونەتە بەری جێبەجێکردنەوە.

