zagros news agency

پارێزگاری بانکی ناوەندی: جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و بازاڕ بۆ ٩٪ دابەزیوە

 

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، نزار ناسر حوسێن ڕایگەیاند کە دەنگۆی چاپکردنی بڕی نوێی دراو ناڕاستە، هاوکات ئاشکرای کرد کە ڕێژەی جیاوازیی نێوان نرخی فەرمیی ئاڵوگۆڕی دراو و بازاڕی تەریب بۆ ٩٪ دابەزیوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان سەردانی بانکی ناوەندیی عێراقیان کرد بە ئامانجی تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی گۆڕانی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەسەر کەرتی وەبەرهێنان و ئابووری.
پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی کردەوە کە هیچ بڕیارێک بۆ چاپکردنی دراو نییە و ئەو دەنگۆیانەی لەسەر چاپکردنی دراوی نقد بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
دەستنیشانیشی کرد کە ڕێژەی جیاوازیی نێوان نرخی فەرمی و بازاڕی تەریب لە ڕابردوودا دەگەیشتە ٢٤٪، بەڵام ئەمڕۆ ئاسایی بووەتەوە و دابەزیوە بۆ ٩٪.

لە کاتی سەردانەکەدا، لیژنەکەی پەرلەمان ئاگاداری ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بوون بۆ پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی، لەوانە پشتیوانیکردنی سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکان بۆ دابینکردنی قەرزی ئاسانکار بۆ هاووڵاتییان کە بڕەکەی لە (٥ ملیۆن تا ١٥ ملیۆن دینار)دایە، تاوەکو ببێتە جێگرەوەیەکی دارایی بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆژە بچووکەکان.

لیژنەی پەرلەمان جەختی لەسەر پێویستیی ڕێگری لە کاریگەرییەکانی نرخی ئاڵوگۆڕ لەسەر تێچووی جێبەجێکردنی پڕۆژە وەبەرهێنانەکان، نرخی کەرەستەی خاو و پابەندبوونە گرێبەستییەکان کردەوە.
هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان بانکی ناوەندی، لایەنە حکومییەکان و کەرتی بانکی، و ئاسانکاریی ڕێکارەکانی تەمویلکردن تاوەکو باری دارایی زیادە نەخرێتە سەر شانی وەبەرهێنەران و هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

گارناچۆ خەریکە دەگاتەوە ڕیکۆردی مێژوویی ڕۆناڵدۆ

یاسین

مونا زەکی ڕێکاری یاسایی دژی کچێک دەگرێتەبەر

ART

دووهەمین بەربژێری سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە کێبڕکێکان کشایەوە

سەڵاح