zagros news agency

مونا زەکی ڕێکاری یاسایی دژی کچێک دەگرێتەبەر

خانمە هونەرمەندی میسری، مونا زەکی، بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانی دژی کچێک کە چەند وێنەیەکی نەشیاو و سووکایەتپێکارانی ئەو هونەرمەندەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە مونا زەکی بە فەرمی سکاڵای تۆمارکردووە و سووربوونی خۆی لەسەر دەستبەردارنەبوون لە مافە یاساییەکانی لەم دۆسییەیەدا دووپاتکردووەتەوە.

دکتۆر ئەشرەف زەکی، نەقیبی سەندیکای پیشە هونەرییەکانی میسر، ڕایگەیان، سەندیکاکە بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکاریانە ناکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، مونا زەکی پەیوەندی پێوە کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە بە تەواوی پابەندە بە وەرگرتنەوەی مافی یاسایی خۆی و بە هیچ شێوەیەک لە دۆسییەی ئەو کچە تۆمەتبارە خۆش نابێت.

دوایین دەرکەوتنی درامیی مونا زەکی لە زنجیرە درامای “تحت الوصاية” (ژێر سەرپەرشتی) بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٣ پەجشکرا.

مونا زەکی ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ چەندین کاری نوێی سینەمایی و درامایی کە بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕابگەیەنرێن. بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، ناوبراو بەربژێرە بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە درامایەکی نوێی ١٥ ئەڵقەییدا کە لە ڕێگەی کەناڵەکانی MBCوە نمایش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مات دەیمن و بێن ئەفلێک ڕووبەڕووی کێشەی یاسایی دەبنەوە

ART

سیاسەتمەدارێکی باڵای ئەڵمانیایی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەگەڵ ترەمپ هوشداریی دا

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری گرنگ له‌سه‌ر سەردانی شاندێكی باڵای سیاسی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا ئاشكرا ده‌كات

یاسین