zagros news agency

ئەمشەو کلاسیکۆی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

قەرار وایە کاتژمێر 8:30 ئەمشەو لەگەڕی دەیەمی بۆندسلیگای ئەڵمانیا لەیاری لووتکەی خولەکە یانەی بایرن میونخ میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بکات لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرینا و چاوەڕوانی یارییەکە پڕ ڕکابەری و تایبەت دەکرێت لەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە.

بایرن ئەمساڵ بەسەرپەرشتی ڤێنسێت کۆمپانی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و یانەکە یەکەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە بە 17 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش دۆرتمۆنده،یانە باڤارییەکە لە 18 یاری ڕابردوو شکستی نەهێناوە و بۆ ئەم یارییە چاوەڕوان دەکرێت بەوپەڕی هێزی خۆیەوە بچێتە یاریگا.

هەرچی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە ئەم وەرزە لە بۆندسلیگا شکستی نەدیوە و تیپەکەیان لە ئاستێکی بەرزی خۆیدایە لەیاری ڕابردووشدا توانیویانە لە ڤێردەر برێمن ببنەوە و سەرکەونە قۆناغی داهاتووی جامی ئەڵمانیا بۆ ئەم یارییەش چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزیان لێدەکرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو نەسڕ و ڕۆناڵدۆ لەبەردەم سەکۆی نازناوی ڕۆشەنی سعودین

sarkar

دوای کاروانێکی پڕ لە شانازی: لیۆنێل مێسی کۆتایی بە یاریکردنی نێودەوڵەتی هێنا

ahamd.luqman

ڕیاڵ مەدرید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر پێکانەکەی ڤاڵڤێردی

sarkar