zagros news agency

سۆران.. دۆزینەوەیەکی مێژوویی و جیهانی لە گردی بانەهێڵک ڕاگەیەندرا

 

لە دۆزینەوەیەکی شوێنەواریی بێوێنە و جیهانیدا، دانیشتووانی کۆنی گردی بانەهێڵک لە دەڤەری سۆران، لێهاتووییەکی سەرسوڕهێنەری ئەندازیاری و تەلارسازییان نیشان داوە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و پێشتر لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبینراوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی تایبەتدا لە سەنتەری توێژینەوەی زانستیی زانکۆی سۆران، کە بە هاوبەشیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری سۆران، زانکۆی ئۆتۆنۆمۆسی بەرشەلۆنە (UAB) و زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدرا، وردەکاریی یەکێک لە گرنگترین دۆزینەوە شوێنەوارییەکانی سەردەمی حەلەف خرایەڕوو.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی شوێنەوارناسیی جیهانیدا، پێکهاتەیەکی دەگمەن و سەرنجڕاکێش لە سیستەمی داپۆشینی بنمێچ (سەقف) لە سەردەمی حەلەفدا (زیاتر لە ٧ هەزار ساڵ پێش ئێستا) دۆزراوەتەوە. ئەم دۆزینەوەیە ڕووناکییەکی نوێ دەخاتە سەر ژیانی ڕۆژانە و شێوازی بیناسازیی مرۆڤی کۆن لە دڵی چیاکانی زاگرۆسدا.
شارەزایان و شوێنەوارناسان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم دۆزینەوەیە جارێکی تر پێگەی مێژوویی و شارستانیی سۆران و هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی شوێنەواریی جیهانی بەرجەستە دەکاتەوە و دەیسەلمێنێت کە ئەم ناوچەیە هەمیشە لانکەی سەرەتاییی سەرهەڵدانی مرۆڤایەتی و شارستانییەت بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ ناونیشانی گۆڤاری هه‌رده‌م سه‌كۆیه‌كی كولتووری بۆ هه‌مووان كۆڕێكی گفتوگۆئامێز له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

یاسین

سی ئێن ئێن: مۆسکۆ لە لێواری شکستدایە؛ هاوسەنگیی جەنگی ئۆکرانیا گۆڕانی تێدەکەوێت

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

سەڵاح