بە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد فێردیکۆ ڤاڵڤێردی ناوەڕاستکاری یانەکەیان دووچاری پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا و بۆ یارییەکانی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید ناتوانێت بەشداری بکات،ئەمەش دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی پزیشکی هۆکاری ناوچەی پێکانەکەی دیاریکراوە.
ڕیاڵ مەدرید ئەوەی ئاشکرای کردوە لەیاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ڤاڵڤێردی بەرکەوتنێکی توندی دەبێت لەگەڵ یاریزانێکی تیپی بەرامبەر و لەپاژنەی پێیدا دووچاری ئازارێکی زۆر دەبێت،لە ئێستادا هیچ ماوەیەکی تەواو بۆ دوورکەوتنەوەی دیار نییە،بەڵکو چاوەڕوانی کەمبوونەوەی ئاوسانی پێکانەکەی دەکرێت،کە ئەگەری نەشتەرگەریشی لێدەکەوێتەوە ئەگەر پێکانەکەی قورستر بێت لەوەی چاوەڕێ دەکرێت.
دابڕانی ڤاڵڤێردی لەم کاتە دەبێتە گورزێکی کوشندە،ئەمەش دوای ئەو شکستەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنا یەکەم بووە 6 خاڵ،کە ئێستا یانەکەش لە حاڵێکی خراپە و بەهۆی خراپی ئاستی تیپەکە و ئەنجامەوە دەناڵێنێت.
“سەرکار ڕێبوار”

