بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو مەحما خەلیل بە فەرمی وەک بەرپرسی نوێی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەکار بێت.
سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس پشتڕاستی کردەوە کە پڕۆسەی دەستاودەستکردنی پۆستەکە لە نێوان نازم هەرکی، بەرپرسی پێشووی لقەکە، و مەحما خەلیلدا بەڕێوەدەچێت و ناوبراو ئەرکە نوێیەکەی وەردەگرێت.

