به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باس له هێرشه‌كانی داعش ده‌كات له سنووری كه‌ركووك و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بۆچی داعش له‌هه‌ندێك شوێن هێرش ده‌كاته سه‌ر كامێرای چاودێرییه‌وه.
لیوا حه‌مه‌رێگر، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس رایگه‌یاند: داعش له سنووری كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسێنه‌وه و شوێنیان دیاری نه‌كرێت سه‌ره‌تا كه هێرشه‌كان ده‌هێنن به‌درۆن و به ته‌قه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر (كامێرای حه‌راری) له سنووری پارێزگاكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی جموجۆڵه‌كانیان نه‌بینرێت ئه‌مه‌ش فیل و تاكتیكی خۆیانه بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتر بگه‌یه‌نن به‌شاره‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ده‌بێت بۆ شایی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له شاره‌كه پڕبكرێته‌وه و له‌په‌له رێككه‌وتن له‌و باره‌وه بكرێت.

