zagros news agency

زیقار… کەسێک بە تۆمەتی خۆناساندن وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ناوخۆ دەستگیرکرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ساختەکاری و خۆناساندن وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ناوخۆ ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە: “مەفرەزەکانی هەواڵگریی ناوخۆ لە پارێزگای زیقار توانیویانە تۆمەتبارێک بە ناوی (مورتەزا فازڵ حەسناوی) ناسراو بە (ئەلشەتری) دەستگیر بکەن”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەستگیرکردنی ناوبراو لەسەر ئەوە بووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی و ساختە خۆی وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ناوخۆ ناساندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەوێنە… بەربەست لەسەر زێی گەورە لە پێش ڕێکخەری پرۆژەی ئاودێری خەبات دروست دەکرێت

سەڵاح

خولی فەرەنسا.. پاریس بە سەرکردایەتی دێمبلی بە ڕیمۆنتادا بردیەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەندروستی کردەوە

سەڵاح