zagros news agency

ئێف‌بی‌ئای: کۆریای باکوور لە هاککردنی ٦.٣ ملیار دۆلار دراوی ێەلکترۆنی بەرپرسیاره

 

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (FBI)، کۆریای باکووری تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت هێرشە سایبەرییە گەورەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی سەر سەکۆی ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلکترۆنی «باینەنس» (Binance) بووە، کە تێیدا زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار داراییی دیجیتاڵی دزراوە.

سەکۆی باینەنس ڕووبەڕووی هێرشێک بووەوە کە هاوبەش-بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، ڕیچارد تەنگ، بە «هێرشێکی ئاڵۆز» وەسفی کرد؛ لەم هێرشەدا هاککەرەکان دەستیان گەیشتە جزدانه گەرمەکانی سەکۆکە و ٦.٣ ملیار دۆلار داراییی دیجیتاڵییان دزی.
FBI لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور بەرپرسیارە لە دزینی زیاتر لە ٦ ملیار دۆلار داراییی ئەلکترئنی لە باینەنس لە دەوروبەری ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦دا.
بەپێی ئاژانسی ئاسایشی سایبەری و ئاسایشی ژێرخانی ئەمریکا (CISA)، گرووپی هاککەری «تریدرتریتر» (TraderTraitor) کە سەر بە حکومەتی کۆریای باکوورە و وەک بەشێک لە گرووپی ناسراوی «لازاروس» ئەژمار دەکرێت، لە پشت ئەم کردەوەیەوە بووە و هەوڵی سپیکردنەوەی داراییە دزراوەکانی داوە لە ڕێگەی گۆڕینیان بۆ ئیتریۆم و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە نهێنییەکان و دیفای (DeFi).

لە دوای رووداوەکە، باینەنس ڕایگەیاند کە پڕۆسەی ڕاکێشان و دانانی پارەی ڕاگرتووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ئەمنی و هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا.
کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد کە تا ئێستا ٩٠٪ی بڕی زیانلێکەوتووی دزراوی قەرەبوو کردووەتەوە و دەستپێکردنەوەی ڕاکێشانی داراییەکان بە شێوەی قۆناغبەند دەست پێ دەکاتەوە، لە کاتێکدا ١٠٪ی ئەوی دیکه پێویستی بە کاتی زیاترە بەهۆی کەمیی نەق
نەختینەی توکنەکانەوە.
ڕیچارد تەنگ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی کردەوە کە کۆمپانیاکە پابەندە بە داپۆشینی تەواوی زیانەکان لە سەرچاوە داراییەکانی خۆی، وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕێگری لە زیانگەیشتن بە سەرمایەی بەکارهێنەران، و دووپاتی کردەوە کە داراییی بەکارهێنەران لە ئاماندایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح

ئێران: ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی ئیسرائیلى سەرکۆنە کردبا، پێویست بە تۆڵە‌سەندنەوە نەدەبوو

سەڵاح