zagros news agency

لە پایزی ئەمساڵدا کام ڤاکسین پێشنیار کراون؟

 

هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنماییە نوێیەکانی کوتان دژ بە کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لە ئەڵمانیا، ئامارە پزیشکییەکان دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی کوتانی هاووڵاتییان لەم پایزەدا نیشان دەدەن، لە کاتێکدا زانایان و ناوەندە تەندروستییەکان جەخت لەسەر گرنگیی وەرگرتنی ڤاکسینە ناوچەیی و وەرزییەکان دەکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری پزیشکیی ئەڵمانی (Ärzteblatt)، ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان ٦٠ ساڵ یان زیاترە و لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڤاکسینی ئەنفلۆنزایان لێداوە تەنها ٣٤٪ بووە، کە بەپێی داتاکانی پەیمانگەی ڕۆبەرت کۆخ (RKI) نزمترین ئاستە لە ماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا.
بە هەمان شێوە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا تەنها ١٦٪ی کەسانی سەروو ٦٠ ساڵ لە ئەڵمانیا ڤاکسینی کۆڤید-١٩یان وەرگرتووە.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە لە وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا بەرپرسان و کەسایەتییەکان لەبەردەم کامێراکاندا ڤاکسین لێ دەدەن، بەڵام ئەم بزووتنەوەیە لە ئەڵمانیا بەدی ناکرێت.

ڤاکسینی ئەنفلۆنزا: بۆ کەسانی ٦٠ ساڵ و سەرووتر، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، دانیشتووانی ماڵی بەساڵاچووان، کارمەندانی پزیشکی، ژنانی دووگیان، و ئەو کەسانەی لەگەڵ ئاژەڵانی وەک بەراز و پەلەوەردا لە پەیوەندیدان ڕێنمایی دەکرێت.
واکسنەکانی تر بۆ بەساڵاچووان: بەساڵاچووان پێویستە پێش وەرزی زستان لە پاڵ ئەنفلۆنزادا واکسنی «پنیمۆکۆک» (Pneumococcus) و «هێرپس زۆستەر» (زۆنا) لێ بدەن، هەروەها سەردانی پزیشک بکەن بۆ تاوتوێکردنی واکسنی ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە (RSV).
واکسنی کۆرۆنا: تەنها بۆ کەسانی سەروو ٧٥ ساڵ یان ئەو گرووپانەی لەژێر مەترسیی بەرزدان، وەک بیمارانێک کە سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە یان کارمەندانی پزیشکی و ژنانی دووگیانی خاوەن مەترسیی تەندروستی ڕێنمایی دەکرێت. بەهۆی بەرتەسکبوونەوەی ڕێنماییەکان، تێچووی واکسنەکە بۆ هەموو بیمەکراوەکان نەگەڕێندراوەتەوە.
یاسای دەستەبەرکردنی واکسنی سوورێژە و سوودە گشتییەکانی کوتان:
بۆ کۆرپەلە و منداڵان بەرنامەیەکی دیاریکراوی کوتان هەیە بەرامبەر ڤایرۆسی RSV، کزاز، دیفتێریا، کۆکەشۆکە، ئیفلیجیی منداڵان، هەوکردنی جگەر B، تیاچوون (مینەنجیت)، سوورێژە، سوورێژەی ئەڵمانی و ئۆریۆن.
لە ئەڵمانیا، بەپێی یاسای پاراستن لە سوورێژە، پێشکەشکردنی بەڵگەی کوتان یان بەرگریی جەستە بۆ منداڵان پێش چوونە باخچەی منداڵان یان قوتابخانە، و بۆ کارمەندانی ناوەندەکانی چاودێری و تەندروستی (کە دوای ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبوونە) بە ناچاری دیاری کراوە.
توێژینەوە تاقیگەیی و زانستییە نوێیەکان دەریانخستووە کە واکسنەکان جگە لە پاراستن لە نەخۆشییە دیاریکراوەکە، سوودی ناڕاستەوخۆیان بۆ سیستمی بەرگری دەبێت؛ زانایان لە هەڵسەنگاندنداندن تا بزانن ڤاکسینی ئەنفلۆنزا تا چەند لە ئاڵۆزییەکانی دڵ و دەمار دەپارێزێت و کام ڤاکسین دەبێتە جێگرەوەیەک بۆ ڕێگری لە فەرامۆشی.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری بەردی گەورەی ناو گورچیلە چییە؟

lana

توێژینەوەیەک:لەگەڵ زیادبوونی چەوری ورگ توانای مێشک کەمدەبێتەوە

lana

ئەم خۆراکانە چارەسەری کەمی ئاسن لە جەستەدا دەکەن

lana