zagros news agency

د. سالار عوسمان سەردانی لەتیف هەڵمەت دەکات

ڕۆژی شەممە ٣١ی ١٠ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی شاعیری ناسراوی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

 

لە سەردانەکەدا، د. سالار عوسمان لە نزیکەوە لە بارودۆخی لەتیف هەڵمەت ـی پرسی و، وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵ و ماندووبوونەکانی، توانا، لێهاتوویی و بەخششە ئەدەبییەکانی ناوبراوی لە خزمەتکردنی شیعر و ئەدەبیاتی کوردیدا بەرز نرخاند.

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە بەسەرکردنەوە و ڕێزلێنان لە شاعیران و قەڵەمە داهێنەرەکان جێگەی بایەخی بەردەوامە، و ئامادەییی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیشی نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هەر خزمەت و کارئاسانییەک، کە پێویست بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنەی نوێی ستافی فیلمی “Avengers: Doomsday” بڵاوکرایەوە

ART

شەپۆلێکی توندی دابەزین بازاڕی زێڕ و زیوی گرتەوە

سەڵاح

راگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی لە دەزگای موکریانی دەکات

سەڵاح