دوایین کۆبوونەوە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پێش هەڵبژاردنەکانی نێوەڕاستی خولی ڕۆژی سێشەممە لە حالەتی بەڕێوەچووندان. ئەگەری هەیە کە دیموکراتەکان بتوانن هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس بەدەست بهێنن.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە لە پشتگیریی کاندیدە کۆمارییەکان لە ئایۆوا و کانزاس، بە هێرشی کەسیی بۆ سەر دیموکراتەکان، هەوڵی دا سەرنج لەسەر بێزاریی دەنگدەران لە زیادبوونی نرخەکان لاببات. بڕیارە ئەو دوایین قسەکانی خۆی چەند کاتژمێرێکی تر لە واشنتۆن بخاتە ڕوو.
دیموکراتەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا لە حالەتی پلاندانان بۆ کۆبوونەوەدان. ئەوان خەڵک هان دەدەن بۆ دەنگدان بەو هیوایەی کە بەشداریکردنی زۆر بە قازانجیان بشکێتەوە.
چاودێران ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە بەوەوە دەبەستنەوە کە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا چی ڕوو دەدات.

