zagros news agency

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ زاگرۆس: دەبێت پشتیوانی فراوان لە فراکسیۆنی پارتی بکرێت و پەرلەمان کارابکرێتەوە

 

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسییەکان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند کاراکردنەوەی پەرلەمان زۆر گرنگە و دەبێت پشتیوانی ئەوهەلەبکرێت .

دکتۆر ئەیوب گۆمەشینی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی «زاگرۆس» ڕایگەیاند کە ئەوان بە تەواوی پشتیوانی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی ئەم دامەزراوەیە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی یاسایی خۆی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان داوە بۆ ئەوەی خاوەنی پەرلەمانێک بن کە ببێتە چاودێرێکی کارا لەسەر کارەکانی حوکمەت، بۆیە پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو هەوڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان دەربڕی بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت.
لە کۆتاییدا، گۆمەشینی داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە ئەوانیش پشتیوانی لەم هەوڵە بکەن و بەشداری لە کاراکردنەوە و بەڕێوەچونی کارەکانی پەرلەماندا بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانانی وێستگەی سیستمی ئاودان بۆ دارستانی قەزای خەبات کرا

یاسین

سەرۆک بارزانی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات

یاسین

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت

یاسین