ئەمشەو لەسەر یاریگای ڕیاز ئایر مێترۆپۆلیتانۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا کاتژمێر 23:00 بایرن میونخ دەبێتە میوانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەیارییەکانی گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ بۆ قۆناغی خول،کە چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز و پڕ ڕکابەری دەکرێت بەهۆی بەهێزی هەردوو یانەوە.
ئەتڵەتیکۆ مەدرید خاوەن ماڵ بۆ ئەم یارییە بەبێ کۆکێ کاپتنی تیپەکە دەچێتە یاریگاوە،کە بەهۆی پێکانەوە دابڕاوە،ئەم وەرزەش یانەکە لە ئاستێکی بەرز خۆی دەبینێتەوە بەسەرپەرشتی دیگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر لە لالیگا پلەی دووەمی گرتووە دوو خاڵ لەبارسێلۆنای یەکەم دوورە،سەبارەت بە چامپیۆنلیگیش خاوەنی سێ خاڵە و پلەی شانزەی ڕیزبەندی گرتووە،کە دۆڕانێک و بردنەوەیەک و بەرامبەر بوونێکی هەیە،بۆ ئەم یارییەش بردنەوە گرنگترین کارە تاکو یانەکە نزیک بێتەوە لە قۆناغی داهاتووی خولەکە.
هەرچی یانەی بایرن میونخە لەم وەرزەدا بارودۆخی باشە لەبۆندسلیگا یەکەمی ڕیزبەندیە بە 18 خاڵ و لە چامپیۆنزلیگیش بە 5 خاڵ لەپلەی 14ی ڕیزبەندیه،بۆ ئەم یارییەش یانەکە مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی لەپێکان دەگەڕێتەوە و ئەگەری بەشداری کردنی ئۆلیسێ هەیە،بەڵام هێشتا کۆمەڵێک یاریزانی لەڕیزی پێکراوەکان ماون،ئەمە جگە لە نەخۆشکەوەتنی کۆمپانی ڕاهێنەر.
لەمێژوودا هەردوو یانە ڕکابەری توند هەبووە لەنێوانیان لەساڵی 1974 لەیاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دوای ئەوەی یاری یەکەمیان بە بەرامبەر بوون کۆتایی دێت لەیاری دووەم بایرن بە چوار گۆڵ توانی لەسەر حیسابی ئەتڵەتیکۆ مەدرید ببێتە پاڵەوان،کۆتا یاریشیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020،کە هەردوولا بەگۆڵێک بەرامبەر بوون.
“سەرکار ڕێبوار”

