جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسییەکان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند کاراکردنەوەی پەرلەمان زۆر گرنگە و دەبێت پشتیوانی ئەوهەڵەبکرێت .
دکتۆر ئەیوب گۆمەشینی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی «زاگرۆس» ڕایگەیاند کە ئەوان بە تەواوی پشتیوانی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی ئەم دامەزراوەیە بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی یاسایی خۆی.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە خەڵکی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان داوە بۆ ئەوەی خاوەنی پەرلەمانێک بن کە ببێتە چاودێرێکی کارا لەسەر کارەکانی حوکمەت، بۆیە پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەو هەوڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمان دەربڕی بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت.
لە کۆتاییدا، گۆمەشینی داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد کە ئەوانیش پشتیوانی لەم هەوڵە بکەن و بەشداری لە کاراکردنەوە و بەڕێوەچونی کارەکانی پەرلەماندا بکەن.

