ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆتا یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی خۆی لە شاری وەرزشییەکەی ئەنجامدا بۆ ڕووبەڕوو بوونەی یانەی ئەیک ئەسینای یۆنانی،کە قەرار وایە شەوی چوارشەممە کاتژمێر 20:45 بەکاتی هەرێمی کوردستان یارییەکەیان دەست پێبکات لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بێت لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا هەریەک لە ئۆرلیێن چوامینی و ئاردا گولەر بەشدارییان نەکردوە بەهۆی هەبوونی ماندوێتی زۆر و هیلاکی،کە ئەمەش مۆرینیۆی ناچار کردوە لەهۆڵی تایبەت ڕاهێنانیان پێبکات و بۆ یارییەکەی ئەیک ئەسیناش پشوویان پێبدات.
ڕیاڵ مەدرید ئێستا لەباشترین بارودۆخی خۆیدایە لەم وەرزە دوای بردنەوەی کلاسیکۆ و یاری ڕاسینگ سانتادێر یانەکە دەچێتە ئەسینا تاکو لەوێوە زیاتر برەو بە ئاستە نایابەکەی بدات لەچامپیۆنزلیگ هەموو یارییەکانی ڕابردووی بردۆتەوە لەڕیزی سەرەوەی یانەکانی ڕیزبەندیە.
“سەرکار ڕێبوار”

