بە ناوی هاوپەیمانی مەسیحی پیرۆزبایی بەبۆنەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە بواری یاسادانان و چاودێریدا دەکەین، و پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەین وەک دەستکەوتێکی نیشتمانی کە دامەزراوەکانی هەرێم بەهێز دەکات و قەوارەی هەرێم و مافی هاووڵاتییەکانی دەپارێزێت.
هەروەها سوپاسی ئەو هێزە نیشتمانییانە دەکەین کە بەشدارییان لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتەدا کردووە. داوا لە هەموو لایەنەکان، لەوانەش ئەو لایەنانەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا نەکردووە، دەکەین ڕیزەکانیان یەک بخەن و پەرلەمان بکەنە مەیدانێک بۆ گفتوگۆ و کاری هاوبەش، و پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە و نوێنەرایەتیی دادپەروەرانە و بەرپرسیارێتیی نیشتمانی خێراتر بکەن.
جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی مافەکانی پێکهاتە ڕەسەنەکان و بەشداریی دادپەروەرانەیان لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، و ئازادییان لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیاندا، کۆڵەکەکانی یەکگرتوویی و پێکەوەژیانن.
داوای هەموارکردنەوەی یاسا و ڕێکارەکانی هەڵبژاردن دەکەین، بۆ سنووردارکردنی دەنگدان بۆ کورسییە مەسیحییەکان (کۆتا) لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنها بە دەنگدەرە مەسیحییەکان، و گەڕاندنەوەی کورسییەکان بۆ ژمارەی پێشوویان؛ بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و ئامانجی کۆتا و مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانە بۆ گەلە مەسیحییەکەمان، بە کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەنەوە، بەدوور لە دەستێوەردان وسەروسەودای سیاسی، لە پێناو نیشتمانێکی یەکگرتووتر و سەقامگیرتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هەموو ڕۆڵەکانی.
هاوپەیمانیی مەسیحی
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

