zagros news agency

پەیامی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای وازهێنانی لەیاری نێودەوڵەتی

ئەمڕۆ لەناکاوێکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئۆلیڤێرای ئەفسانەی پورتوگالی لەڕێگای پۆستێکەوە بڕیاری وازهێنانی خۆیدا لەیاری نێودەوڵەتی و چیدیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال یاری ناکاتەوە،کە ئەم هەواڵەش وەکو بۆمبێک میدیاکانی جیهانی داگیر کرد.

لەپەیامی ماڵئاواییدا ڕۆناڵدۆ بەدڵێکی پڕەوە وتی؛ئەمڕۆ بەسەربەرزیەوە دەڕۆم ماڵئاوایی لەو هەڵبژاردەیە دەکەم هەموو ژیانی خۆمم پێیداوە،گۆڵەکان دێن و دەڕۆن،جامەکان لە مۆزەخانەکاندا نمایش دەکرێن،بەڵام ئەوەی هەرگیز لەبیر ناکرێت ئەو ڕۆژانەیە لەدڵی خەڵکدا هەن،سوپاسی هاوڕێ و ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەکەم دەکەم،کە کارم لەگەڵ کردون،شەرەفێکی گەورەیە یاریم بۆ باشترین وڵاتی جیهان کردوە و بوومەتە نوێنەر.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال 234 یاری ئەنجامداوە خاوەنی 146 گۆڵ و 45 ئەسیستە گۆڵکاری مێژوویی ئەو هەڵبژاردەیە،لەگەڵ وڵاتەکەی توانی یۆرۆی 2016 بباتەوە و ساڵی 2019 و 2025 نەیشنزلیگ بەدەست بهێنێت،سەردەمی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ پورتوگال باشترین سەردەمی هەڵبژاردەکەیە لە مێژوودا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان چاوی لە ئەستێرەیەکی بارسایە

یاسین

کێشەی ڕۆناڵدۆ گەورەتر دەبێت و سەرۆک حکومەتی مادێرا دێتە ناو بابەتەکە

sarkar

پێرێز هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە

یاسین