zagros news agency

وەرزی دووەمی “Off Campus” پەیوەندییەکی سۆزداری نوێ لە زانکۆی لەخۆدەگرێت

دوای سەرکەوتنە بەرچاوەکەی وەرزی یەکەم، سەکۆی (Prime Video) ئامادەکارییەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی وەرزی دووەمی زنجیرەی بەناوبانگی “Off Campus“ دەستپێکردووە.

لەم وەرزە نوێیەدا تیشک دەخرێتە سەر چیڕۆکێکی ڕۆمانسی جیاواز و گرنگیی ڕووداوەکان لە ڕوانگەی کەسایەتییەکانی “هانا و گاریت”ەوە دەگوازرێتەوە بۆ ڕووداوەکانی دەوری “ئالی و دین” لەناو کەشوهەوای پڕ لە ئاڵۆزی و ئاستەنگەکانی ژیانی زانکۆی بریار (Briar University).

سەکۆی برايم ترەیلەری وەرزی نوێی بڵاوکردەوە، تێیدا هەردوو ئەکتەری سەرەکی، میکا عەبدوڵڵا و ستێفن کالین دەبینرێن.

وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٧ بڵاودەکەرێتەوە. لە دیمەنی دەستپێکی ترەیلەرەکەدا “دین” دەرگای نووسینگەکەی لە زانکۆ دەکاتەوە و لە تەنیشت “ئالی” دەوەستێت و دەپرسێت: “ئایا بیرتان دەکردین؟”، بەمەش بە فەرمی گەڕانەوەیان بۆ وەرزی نوێ دووپات دەکەنەوە.

ناوەڕۆکی وەرزی دووەم بە پلەی یەکەم تەرخانکراوە بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییە سۆزدارییەکەی نێوان ئالی هایز کە لەلایەن میکا عەبدوڵڵاوە ڕۆڵی دەگێڕدرێت، و دین دی لۆرێنتس کە ستێفن کالین ڕۆڵەکەی بەرجەستە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی کەشوهەوای نزیکبوونەوەیان لە کۆتاییەکانی وەرزی یەکەمەوە سەریهەڵدا.

زنجیرەکە لەسەر بنەمای زنجیرە ڕۆمانە ناودارەکانی نووسەر ئیل کێنیدی بەرهەمهێنراوە و ئەم وەرزەیان بە تایبەتی لە ڕۆمانی (The Score) وەرگیراوە، کە باس لە ئاڵۆزییە سۆزدارییەکان و تێکەڵاوییەکانی پەیوەندی ئەم دوو کەسایەتییە لەمیانی ژیانی زانکۆییاندا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

ره‌شید هه‌ركی: به‌ره‌وپێچونی باش هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسی نرخی دۆلار به‌ بازرگانانی كوردستان

سەڵاح

کاری ڕێکخستنەوەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت

یاسین