لە گەڕی دوانزەمی لالیگای ئیسپانیا یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لەیاریگای ڕیاز ئایر مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری بارسێلۆنای کرد،لەسەرەتای یارییەکە هەردوو تیپ بەهێرشی بەردەوام هێزی خۆیان نیشاندا لەئەنجامدا گولیانۆ سیمیۆنی گۆڵی یەکەمی ئەتڵەتیکۆی تۆمار کرد لەخولەکی 10،یارییەکە بەرەو کۆتایی گێمی یەکەم دەچوو،بەڵام بارسێلۆنا بێدەنگ نەمایەوە لەڕێگەی فێرمین لۆپێز گۆڵی بەرامبەری لەخولەکی 44 تۆمار کرد و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا جارێکی دیکە هەردوو تیپ بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن لەخولەکی 66 دوای پاسێکی نایابی لامین یەماڵ جارێکی دیکە فێرمین لۆپێز گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای تۆمار کرد،هەرچەندە ئەتڵەتیکۆی خاوەن ماڵ هەوڵی زۆریدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە،بەڵام تا کۆتایی یارییەکە بەو شێوەیە بوو بارسێلۆنا توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە نێو خاکی مەدرید بردنەوە بەدەست بهێنێت.
بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 33 خاڵ بەرز کردەوە و لە لووتکەی ڕیزبەندی خولەکە مایەوە
ئەتڵەتیکۆ مەدریدیش دووچاری یەکەم شکست بوو لەنێو خاکی خۆی لەم وەرزەی خولەکە ژمارەی خاڵەکانی لە 28 مایەوە لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندی جێگیر بووە.
“سەرکار ڕێبوار”

