zagros news agency

مەسرور بارزانی : لەگەل تۆم باراک جەختمان لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە

مەسرور بارزانی لە پەیامێکی دا دەلێت :خۆشحاڵ بووم دوای سەردانەکەم بۆ بەغدا، لەگەڵ بەڕێز باڵیۆز تۆم بەڕاک لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە قسەمان کرد.

هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەهێزی و یەکگرتوویی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.

لەم بارەیەوە، هەردوولا پێشوازیمان لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز عەلی ئەلزەیدی و حکومەتەکەی لە بابەتی یاسای بودجەی فیدراڵی کرد و بەهیواین لە زووترین کاتدا، ڕێککەوتنی نەوت و غاز بگاتە ئەنجام.

لە پەیوەندییەکەدا، جەختمان لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

 پێشبینیی کەشوهەوا؛ بارانبارین و هەورەتریشقە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

سەڵاح

‎هه‌ولێر.. بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرا

سەڵاح

شوان زراری: پشتیوانی به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد

دڵشاد