zagros news agency

شانۆکاری دیاری تورک شەفەق کارالی کۆچی دوایی کرد

شانۆکار و ئەکتەری تورک، شەفەق کارالی لە تەمەنی ٥۷ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە ساڵانێکی درێژی تەمەنی خۆی بۆ پێگەیاندن و پەرەپێدانی شانۆ تەرخان کردبوو.

شانۆکانی شارەوانیی کۆجالی هەواڵی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندەیان بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە ناوبراو شوێنپەنجەیەکی دیاری لە بوارەکەدا جێهێشتووە.

لە دوای بڵابوونەوەی هەواڵەکەش، شەپۆلێک لە خەم و پەژارە ناوەندی هونەری و شانۆیی تورکیای گرتەوە؛ بەتایبەت لەنێو ئەو هاوکار و فێرخوازانەی کە لە نزیکەوە کاریان لەگەڵ کردبوو و لە شارەزایی و ئەزموونی دەوڵەمەندی ئەو سودمەند بوون.

شەفەق کارالی لەو کەسایەتییە دیارانە بوو کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دامەزراندنی شانۆکانی شارەوانیی کۆجالی لەسەر هێڵ بوو و بەشدارییەکی کارای لە بووژانەوەی بزووتنەوەی شانۆیی لەو شارەدا هەبوو. لەو کاتەوە تاوەکو کاتی کۆچی دوایی، شارەکە شایەتی گەشەسەندن و فراوانبوونی بەرچاو بوو لە نمایش و چالاکییە کولتوورییەکاندا، و کارالی یەکێک بوو لەو ستوونانەی کە بەردەوام لەڕێگەی کارە هونەرییەکانییەوە خزمەتی بە هۆشیاریی شانۆیی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان گەشبینە

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ: شەڕی غەززە  “دڕندانەیە” هیوادارم کۆتایی پێبێت

سەڵاح