zagros news agency

مباپێ لەلایەن گەنجێکەوە دووچاری حاڵەتێکی نەخوازراو دەبێتەوە

بەهۆی یارییە نێودوڵەتیەکان کیلیان مباپێ ئەستێرەی فەڕەنسی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە کەمپی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا،بەڵام لە ڕێوڕەوێکی یاریزاناندا لەلایەن گەنجێکەوە دووچاری حاڵەتێکی نەخوازراو دەبێتەوە.

مباپێ لەکاتی وێنە گرتن لەگەڵ منداڵێکدا لەناکاوێک گەنجێک پڕ بەدەنگی هاوار دەکات دیکتاتۆر لێرەیە ئەمەش وەکو توانجێک دەربارەی ئەو نازناوانەی بە یاریزانەکەوە لکێندراون،کە مباپێش بە پێکەنینێکی سادەوە وەڵامی ئەو گەنجەی دایەوە و ڤیدیۆی ئەو ساتەش بەخێرایی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی دایەوە.

ئەم بابەتە ئێستا بۆ مباپێ بۆتە ترێند،بەڵام لەلایەکی دیکەوە یاریزانەکە لەنێو کێشەیەکی گەورەیە لەگەڵ وڵاتی چین بەهۆی چەند لێدوانێکی،کە دەربارەی سەرۆکێکی پیشووی وڵاتەکە دابووی،ئەم کارەی گەنجەکەش ڕەنگە لە هەر حاڵەتێکدا بێت ببێتە زیاد کردنێک بۆ ئەو بابەتە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەنگاوەکانی گەڕانەوەی دی یۆنگ و لێدوانە گرنگەکانی فیلیک لەبارەی بەرشەلۆنەوە

ahamd.luqman

پێکانی ئەستێرەیەکی ئارسێناڵ ئاشکرا دەکرێت

sarkar

گورزێکی کوشندە بە ڕیاڵ مەدرید دەکەوێت

یاسین