ڕۆژنامەی میرەی بەریتانی لە نوێترین هەواڵیدا پێکانی دێکڵان ڕایسی ئەستێرەی یانەی ئارسێناڵی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد یاریزانەکە بەهۆی هەبوونی ئازاری پشت ناتوانێت بەشداری یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات،وە تاکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دیار نییە،بۆیە چاوەڕوانی پشکنینە پزیشکیەکان دەکرێت بۆ ماوەی دوورکەوتنەوەی دەرکەوێت.
دێکڵان ڕایس یەکەم یاریزانی ئینگلتەرا نییە بەهۆی پێکانەوە نەتوانێت یاری بکات لەیارییە نێودەوڵەتیەکانی ئەم ماوەیە،جگە لەو هەر یەک لە کۆبی مەینوو و لیڤرامینتۆ و مارکۆس ڕاشفۆرد و کۆڵ پاڵمەر بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانی بەردەوامی بدەن بە کەمپی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەکەیان بۆ یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
ئەم وەرزە ڕایس لەگەڵ ئارسێناڵ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،بەشێکی زۆری شارەزایان پێیانوایە هۆکاری پێکانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەکەتی و ماندووێتیە یاریزانەکە دوو وەرزە لەسەر یەکتری هەیەتی،کە پێشتریش خۆی ئاماژەی بەوە کردوە زۆر ماندووە و ئازارێکی زۆری هەیە لەپشتی.
“سەرکار ڕێبوار”

